Monday, November 16, 2020

لە کۆتاییدا ئەم چەمە خرۆشانەی کە ناوی ژیانە لە دڵتایی "هیچ" دا ئارام ئەگرێ و لە دوای ئەوەی ئیدی نە دوێنێک، نە ئەمڕؤییەک و نە بەیانییەک هەیە گەلاوێژم.
ژیان لەگەڵ یەکەمین لێدانەکانی دڵا و لەوکاتەوەیی ڕیتمی لێدانەکانی هەڵکشان و داکشان بە خۆییەوە دەبینی، هەستکردن بە ژیان دەستپێدەکات.
- چەندە کامباخ بوو ئەو هەڵکشان و داکشانە لە ژیانی ئێمەدا!...
- لە ژیانی ئێمەدا؟ یان ژیانی تۆ دا؟ هەندێ جەسارەت و ئازایەتییت هەبێ و بڵێ لە ژیانی منا؟!..
- من ...
- گەلۆ منێک بوونی هەیە؟ ...
- "ئێوارانم پاییزێکی بێ ڕەشەبا و بێ جوولەیە، هەناسەشم درەختێکی بێ گەڵاییە و بێ نوزەیە"
ئێوارەییەکی پاییز بوو، هەواییەکی سارد خۆیی لە شار پێچا بوو. یەکەمین جار بوو لە ژیانما لەگەڵ کەسێک بەو نیوە شەوە دەردەکەوتم و پیاسەم دەکرد. ئەو سەردەم مرۆڤەکان بە تەنیایی یان لەگەڵ کەسێک دیکە پیاسەیان دەکرد. مەبەستم لە تەنیایی ئەوەیە وەکوو ئەم سەردەمە نەبوو کە هەموو کەسێک تەلەفۆن یان تابلێتێی زیرەکی لەگەڵە و ئیدی لە هەر چرکەیەک دا لەگەڵ هەر شوێنێکی جیهان دا بییەوێت، ئەوا پەیوەندی دەگرێت. ئەوسا وا نەبوو. مرۆڤەکان بە هەموو هەبوونی خۆیانەوە و تەنانەت ڕۆحی خۆیانی لەگەڵ خۆیان بۆ پیاسەکان دەهێنا. لە کۆتاییەکانی ئاوەها سەردەمێک دا بۆ دوایین جار لەگەڵی پیاسەییەکی شەوانەم کرد و گووتی: لە چ وەختێکێەوە هەست بە ژیان دەکەی؟
- وەڵا ماوەییەکی زۆر نییە. سەرجەم چەند مانگێکی هەست بە هەڵکشان و داکشانی دڵە خورپەکانم دەکەم.
- کە وایە هێچ ژیان تازە لای تۆ دەسپێدەکات ...
-نازانم!
دڵنیانەبووم، بۆیە وڵامی نازانم دایەوە. "ژیان چییە؟" یا ئیلاهی ...
لەو رۆژەوە هەتا ئێستایی خوا بە دوایی وڵامی "ژیان چییە؟"یەوە و هەر کەمێک نزیک دەبمەوە لێی ئەو هەست دەکەم بەو ڕادە دوورکەوتوومەوتەوە. سەرجەم دڵنیاییەکان لە خەستەیی منەوە خۆیان پێچاوە. هەڵهاتن لەم چەقبەستووییە و لەو بێ مەعناییە قەڵەمبازێکی شۆڕشگێرییە. قەڵمبازێک کە دەبێ لە هەموو چرکە ساتێکی ژیانیان دا پێکبێت. گەر لە شەو و ڕۆژێک دا چل جار شۆرش لە دژی ئەوەیی کە هەیی ئەنجام نەدەیت و لە جێگایی شتێكی نوێ بونیاد نەنێتەوە ئەوە لە زمانی ئەوانەی بازنەی "ژیان چییە؟"دا دەخولێنەوە تێناگەیی.
دڵ لەم سەری ئەم گۆیی زەوییەوە بۆ ئەو سەری ئەم گۆی زەوییە یەک زمانی هەیە و ئەویش زمانی "ڕیتم"ە. گەر لە زمانی ڕیتم و بە تایبەتی لە هەڵشان و داکشانی نازانی، نەخوێندەوارترین هەبوونی جیهانی. زمانی نوێی جیهان ناوی "زمانی دڵە"! ئەوەی نەتوانی بە زمانی دڵ قسە بکات و لە زمانی دڵ تێنەگات، کۆڵەوارترین گەردوونە.

-تۆ ئەی مرۆڤی چەنەنگ، گوزارەیی هەرە بەرجەستەیی گەردوونی زمانی دڵ بووی. ئەوا چەن دڕۆژە لە دوای کۆچی سوورت، ئەم ڤێنزەیی باکوورە ڕەشی پۆشییەوە و سەرجەم وەرزەکان لەم مەملەکەتەدا، وەرزی ساردی پاییزییانەی بێ تۆییە!

Sunday, May 3, 2020

کورتە باسێک سەبارەت مێژووی زیندان لە ئێران

بە درێژایی مێژوو زیندان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ سزادانی مرۆڤەکان و تێکشکاندنی ئیرادەی تێکۆشان و بەرخۆدان لە پێناو ژیانی ئازاد درووست کراون. بەر لەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری دەوڵەتگەرا دابمەزرێ، مرۆڤایەتی هیچ ئاشناییەکی لەگەڵ زیندان و زیندانیکردن دا نەبوو. بە واتایەکی دیکەی لە ژیانی سرووشتی دا مرۆڤەکان زیندانی نەدەکران، تەنانەت ئەگەر مرۆڤێک تاوانێکیشی ئەنجام دایە و بە پێچەوانەی پێوانە ئەخلاقییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی هەڵسووکەوتی کردایە، قەد زیندانی نەدەکرا و گەر سزاش بدرایە، سزاکەی دەرکردن لە کۆموون بۆ ماوەیەک بوو. ئەوەش لە سزا زیاتر وەکوو تەدبیرێک بۆ پەیرەوکردنی بنەما ئەخلاقییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی بوو.
لە دوای دامەزراندنی دەوڵەت و بونیادنانی سیستەمی دەسەڵاتداری، ئەوانەی بە پێچەوانەی ویست و داخوازی پاشا - خوداوەندەکان هەڵسووکەوتیان دەکرد و سەریان لە بەرانبەر فەرمانەکانی ئەوان دانەدەنەواند بە قورسترین شێوە سزا دەدرا. لە یاساکانی "حەموورابی" پاشای بابل کە وەکوو کۆنترین یاسا دەناسرێن، بە هیچ شێوەیەکی باس لە سزای زیندانیکردن ناکرێت. لەو سەردەمانەدا "پاشا- خوداوەندەکان" بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکی بە هیچ شێوەیەک لە کوشتنی مرۆڤەکان سڵیان نەکردووتەوە و هەموو بەرنگاربوونەوە و سەرپێچیکردنێک لە فرمانەکانی شا-خودا مردنی بەداوە بوو.
لە مێژووی ئێرانیش دا هەتا سەردەمی ساسانییەکان هیچ شوێنەوارێک کە مرۆڤ بە زیندانی بشوبهێنێ بوونی نییە. هەندێ سەرچاویی مێژووی باس لەوە دەکەن، لە دوای دامەزراندنی دەسەڵاتداری خوسرەوانی هەخامەنشی لە ئێران، پاشاکان هەموو کاتێک لە قەڵاکانیان دا، زیندانی تایبەتیان هەبووە کە دژبەرانی خۆیانیان لەو زیندانانەدا بە وەحشیانەترین شێوە لەناو بردووە. زیندانیکردن وەکوو سزادانێک چاوێ لێنەکراوە، بەڵکوو کەرەستەیەک بووە کە بە بێ دەنگی کەسانی ناسراوە کە مەترسییان بۆ "شا" و دەسەڵاتدارییەکەی هەبووە، لەوێدا تەریک بخرێنەوە و لەگەڵ ئەوەی لە بیر دەچوونەوە، لە بێدەنگی دا لە نێو دەبران. پاشاکانی ئێران بە شوێنی لە ناوبردنی نەیارانی خۆیان، "قەڵای لە بیرکرانیان" گووتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی شاری "شوشتر"ی پارێزگای ئەحواز، ئاسەواری یەکێک لەو شوێنانە هەیە کە وەکوو "قەڵا لەبیرکراوان" ناودێریان کردبوو. خاڵێکی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە، کەسانێ کە لەو شوێنانەدا زیندانی دەکران، کەس بۆی نەبووو، ناویان بە سەر زمان دا بێنێ، ئەگینا ئەویش بە تووندترین شێوە سزا دەدرا.
لە سەردەمی ساسانییەکان دا، کاتێ "شا قوباد" ئایینی مەزدەکی پەسەند کرد و لە ئایینی ڕەسمی ئەو کاتەی دەسەڵاتداری خوسرەوانی ئێرانی دەرکەوت، لە لایەن کەسانی نێو دەربارەوە، لە"قەڵای لە بیرکراوان " دا زیندانی کراوە و ئیدی هیچ کەسێک نازانێ چی بە سەر هات.
لە دوای هاتنی ئیسلامی بۆ ئێران ، سەرجەم دەسەڵاتدارییەکان هەر یەک بە شێوازی خۆی گۆڕانکاری بە سەر "قەڵای لە بیرکردن" دا هێناوە و پەرەیان پێداوە. بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتدارییەکانی دوای هاتنی ئیسلام هەتا دەسەڵاتداریی سەفەوییەکان، بەڵگەیەکی ئەوتۆ سەبارەت بە زیندان، یان "قەڵای لە بیرکراوان" لە بەر دەست دا نییە. بەڵام لەگەڵ هاتنە سەرکاری پاشاکانی سەفەوی، سەرجەم ئێران وەکوو "قەڵایەکی لە بیرکردن" یان زینداێکی مەزنی لێهات. زوڵم و زۆرداری شاکانی "سەفەوی" تەنیا لەگەڵ سەردەمی دەسەڵاتداری "هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان" بەراوەرد دەکرێ. تەنیا لەو سەردەمانەدا گەلانی ئێران هێندە زوڵم و زۆر و چەوسانەوەیان بە خۆیانەوە بینی بوو. سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، لە سەردەمی "دەسەڵاتداری خوسرەوانی سەفەوییەکان" ئیدی زیندان بە ئامانجی سیاسی درووست کراوە. یانێ لەو سەردەمەدا شاکانی سەفەوی کەسانی سیاسی و دژبەرانی خۆیان لە زیندانەکان دا بە وەحشیانەترین شێوەی لە ناو بردووە.
لە سەردەمی دەسەڵاتداری قاجارەکان لە ئێران، زیندانی و ئەشکەنجە کردنی مرۆڤەکان هیچ سنوورێک ناناسێ. دەسەڵاتدارانی ئێران بە دژوارترین شێوەکانی وەکوو، تواندنەوەی  قورقوشم لە زاری گیراوان، ئەشکەنجەدان بە سەگ و لە مەنجەنیق دانی مرۆڤەکان، بە شێوەیەکی وەحشیانەی ئەشکەنجەی گیراوانیان دەدا. لە کۆتاییەکانی سەردەمی قاجارەکان دا هەوڵ درا کە یاسایی کۆتاییهێنان بە ئەشکەنجە و ڕێکخستنەوەی زیندانەکان پەسەند بکرێ، کە ئەویش هەوڵدانێکی نەزۆک بوو و ئێستاشی لەگەڵ بێ ئیران یەکێک لەو دەوڵەتانەیە کە بە وەحشیانەترین شێوەیە ئەشکەنجەی مرۆڤەکان دەکات.
لە مێژووی هاوچەرخی ئێران دا، کۆنترین زیندان کە بە شێوەیەکی ڕەسمی بە مەبەستی دەسبەسەرکردن و ڕاگرتنی گیراوان درووستکراوە، ناوی زیندانی " ئەنبار شاهی" بووکە لە کۆتایی دەسەڵاتداری قاجارەکان لە تاران درووستکراو و لە لایەن کەسێکەوە کە پێدەگووترا "ڕەئیس  تەشریفات" بەڕێوە دەبرا. لەو سەردەمەدا گیراوان ڕووبەڕووی مامەڵەی سەرەڕۆیانە دەبوونەوە و هێندە برسێیەتییان دەکێشا کە گیانیان لەدەستدا. زۆر جاران خەڵکی لە سەر ناوی "نەزری" خواردنیان لە کونی دیواری زیندانەوە بۆ گیراوان فڕەەدا.
 لە ساڵی ١٢٩٢ هەتاویی بەرانبەر لەگەڵ ١٩١٤ زاینی، دەوڵەتی ئێران ژمارەیەک موستشار سویدی بۆ ڕێکخستنی "ئاسایش" کە ئەو کاتە پێیان دەگووت "نەزمییە" بانگهێشت کرد. ئەو موستشارانە سەرەتا  پەیرەوی ناوخۆی زیندانەکانیان ئامادە کرد و لە ساڵی ١٢٩٨ واتا ١٩٢٠ لە لایەن کابینەی دەوڵەتەوە دەقە پێشنیارکراوەکەیان پەسەند کرا. بەو شێوەیە بناخەی دامودەزگای زیندان و دەسبەسەکردنی گیراوان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئێران دا ڕەسمیەتی وەرگرت. بە پێی ئەو پەیرەوەناوخۆییەی کە ئامادە کرابوو، زەنجیرکردنی گیراوان و زەجردانی جەستەیی قەدەغەکرابوو. قەدەغەکردنەکەش هەر لە ڕواڵەت و لە سەر کاغەز مایەوە و نە ئەو کاتە و ئە ئێستاش قەد ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان لە ئێران کۆتایی پێنەهاتووە و هەر درێژەیی هەیە.
لە ساڵی ١٣٠٨ هەتاویی بەرانبەر لەگەڵ ١٩٢٩ بۆ یەکەمین جار زیندانێكی تایبەت بە ژنان لە ئێران درووست کرا. ئەو زنیدانەش ناوی "زیندانی قەسر" بوو کە ئێستا کراوە بە "موزەخانەی عیبرەتی ئێران". لە سەردەمی دەسەڵاتداری خوسرەوانی "پەهلەوێ" لە ئێران درووستکردنی زیندانەکان تەنیا بە تارانەوە نەمایەوە و لە هەر شارێک دا زیندانێک بۆ دەسبەسەرکردنی گیراوان و بە تایبەتی کەسانی دژبەری سیاسەتەکانی "شا" درووست کرا. لە ساڵی ١٣٤٧ هەتاویی بەرانبەر لەگەڵ ١٩٦٨ یەکەمین دەستوورنامەی بەرێوەبردنی زیندانەکان لە ئێران ئامادە کرا.  لە سەردەمی "ڕەزا شا" دا، بۆ یەکەمین جار " بازداشتگاه" کە شوێنی دەسبەسەرکردنی کەسانی تۆمەتبار بوو، لە زیندان جیا کرایەوە. بەو شێوەیە کەسانێک کە ڕووبەڕووی تۆمەت دەبوونەوە سەرتا لەو زیندانانەی کە پێیان دەڵێن" بازداشتگاه" دەسبەسەر دەکران و دواتر لە دوای بڕیاری قازی دادگا، ڕەوانە زیندان دەکران. 
 کاربەدەستانی ڕژیمی "شا" لە کوردستانیش هاوتەریب لەگەڵ هەرێمەکانی دیکەی ئێران پەرەیان بە درووستکردنی زیندان و زیندانیکردنی چالاکی سیاسی و مەدەنی و ئافراندنی کەشووهەوای ترس و تۆقاندن دا. لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، هەوڵەکانی دەزگای سیخوری سەردەمی ڕژیمی شا، واتا "ساواک" پەرەی بە کارەکانی لە کوردستان دا. سەرجەم گیراوانی سیاسی کورد لەو سەردەمەدا لە لایەن ساواکەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرا و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبوونەوە. لەو سەردەمەدا لە دژی ئەو زوڵم و زۆردارییە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێرانیش دا دەستی پێکرد. هەرچەندە دەسەڵاتداران پەرەیان بە ئەشکەنجە و گووشار لە سەر گیراوان بە مەبەستی تەسلیم بوون و خۆڕادەستکردن دەدا، هێندە و زیاتریش ئیرادەی بەرخۆدانی گیراوان مەزن دەبوو. یەکێک لە گیراوانەی کە بە بەرخۆدانی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلانی ئێران دا جێگایەکی تایبەتی هەیە، "خوسرەو گوڵسرخی" و هەڤاڵانیەتی. بڵاوکردنەوەی چۆنیەتی دادگایی کردنی "خسرەو گولسورخی" و هەڤاڵانی و هەڵوێستی شکۆمەندی ئەوان کاریگەرییەکی مەزنی لە سەر خەڵکی هەموو ئێران دانا. لە کاتێک دا ئەندامانی دەزگای سیخوری"ساواک" بەرنامەیەکی تایبەتیان بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادی تێکۆشانی گەلانی ئێران داڕشتبوو و چاوەڕوان دەکرا لەو دادگایەدا، شۆڕشگیرانی دەسگیرکراو داوای لێبوردن لە "شا" بکەن، بەڵام "خسرەو گولسورخی" ڕەوتی دادگاییەکی هەڵگەراندەوە و ئەوان دەستیان بە دادگاییکردنی ڕژیمی خوسرەوانی شا کرد و بە تایبەتی ئەو ئەشکەنجانەی کە لە زیندانەکان دا بینیویانە بۆ جیهان ئاشکرا کرد.
لە ساڵەکانی کۆتایی رژیمی شا، ژمارەیەکی زۆر گیراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران دا زیندانی کرابوون. زۆربەی ئەو گیراوانە جەوانانی ئازادیخواز و چەپ بوون. هەر لە ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتداری شای ئێران دا بوو کە جەوانانی کوردیش لە زیندانەکان دا دەستیان بە بەرخۆدان کرد. فوئاد موستەفا سوڵتانی یەکێک لەو جەوانانە بوو کە بە بەرخۆدانی خۆی لە زیندانەکانی رژیمی شا ، لاپەرەیەکی زێرینی مێژووی تۆمار کردوە. فواد مسته‌فا سوڵتانی ساڵی 1348 ی هه‌تاوی له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌نجه‌ چه‌پ و تێکۆشه‌ره‌کان، له‌ زانکۆی تاران ڕێکخراوێکیان به‌نهێنی دامه‌زراند و دواتر له‌ سه‌ر کار و چالاکی سیاسی له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و سیخووری ساواکی رژیمی پاشایه‌تی ئێرانه‌وه‌ دەسگیر کرا و ماوه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ زیندان دا بوو. کاتێک کاک فوئاد و هاورێیانی له‌ زیندانی سنه‌ بوون، وه‌کوو ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌وشی سیاسی بۆ ماوەی ٢٤ رۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئه‌و مانگرتنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو و وره‌ی به‌ تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی له‌ دژی ڕژیمی پاشایه‌تی دا.
 لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دەرگای زیندانەکانی کرانەوە و گیراوانی سیاسی ئازاد بوون. بەو شێوەیە تێکۆشانی سیاسی گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی. بەڵام ئەو ڕەوشە زۆری نەخایاند، لە دوای ئەوەی شۆرشی گەلانی ئێران لە ئاکامی پیلانگێرییەک دا لە ڕەوتی ڕاستینی خۆی دەرخرا و گرووپێکی ڕادیکاڵی ئایینگەرا بە سەرکێشی خومەینی دەستیان بە سەریدا گرت، جارێکی دیکە زیندانەکان سەر لەنوێ بونیاد نرانەوە. لە هەموو سەردەمێكی مێژووی خراپتر سەرانسەری ئێران کرا بە زیندانێکی مەزنی سەرئاوەڵا. کەشووهەوای ئەمنیەتی باڵی بە سەر ژیانی خەڵکی دا کێشا.هەموو ئەو زیندانانەی لە سەردەمی ڕژیمی شا دا درووست کرا بوون، جارێکی دیکەی پڕاوپر لە گیراوانی سیاسی و مرۆڤە چالاکەکان کرایەوە. کاربەدەستانی نوێ ڕژیمی خوسرەوانی کۆماری ئیسلامی هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجە و گووشار بۆ سەر گیراوانیان کە لە سەردەمی پێش ئەوان هەبوون، بەکار هێنا و تەنانەت بۆ ئەشکەنجەدان و تێکشکاندنی ئیرادەی گیراوانی ڕەوشی نوێ ئەشکەنجەیان داهێنا. بۆ نموونە کەسێک بە ناوی " حاجی داوود ڕەحمانی" کە لە ماوەی ساڵانی ١٣٦٠ هەتا ١٣٦٣ ی هەتاوی سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانەکانی تاران و سەرۆکی زیندانی "قزل حەسار"ی تاران بوو، بە دژوارترین و وەحشیانەترین شێوە ئەشکەنجە گیراونی سیاسی دەدا. " حاجی داوود ڕەحمانی" شێوازێکی تایبەت بە خۆی بۆ ئەشکەنجەکردنی گیراوان درووست کردبوو، کە ناوی "ئەشکەنجەی گۆڕ" بوو. ئەو ئەشکەنجەیە بە شێوەیەک بوو، کە گیراو لە ٣ لاوە تەختە دەکرا وبۆ ماوەیەکی درێژ بەو شێوەیە ڕادەگیرا. لە چوارچێوەی ئەو ئەشکەنجەیەدا کەسی گیراو بە تەواوی لە جیهان دادەبڕێندرا و هیچ دەنگێکی پێنەدەگەیشت و تەنانەت دەنگی کەوچک و کاسە لە کاتی خواردنیش دا قەدەغە بوو.
لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی زۆر لە گیراوانی سیاسی لە دادگا سەحراییەکان دا حوکمی تیربارانیان بە سەردا دادەسەپێندرا و بە بێ ئەوەی ماوەیەکی درێژ لە زیندان دا بهێڵدرێنەوە، تیرباران دەکران. بەڵام لەگەڵ تێپەرینی کات و  لەگەڵ ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێدێ هێدی خۆی دەگرت، ئیدی گووشار لە زیندانەکانیش بەو ڕادەیە پەرەی دەستەند. لە سەرەتای ساڵانی ١٣٦٠کان دا، ئەشکەنجە، تەجاورز، گووشار، زەجری جەستەی لە زیندانەکانی ئێران دا سنووری نەدەناسی. ڕژیمی کۆمارئ ئیسلامی بە تەواوی باوەڕی بەو هێنا بوو کە زیندان، ئەو شوێنەیە کە سەرجەم دژبەران و تێکۆشەرانی سیاسی تێدا لەناو دەبات و ئیرادەیان دەشکێنێ. لە ئاکامی ئەو ئەشکەنجانەی لە زیندانەکانی ڕژیم دا ئەنجام دەدران، زۆرێک لە گیراوان ناچاری دادپێدانان لە بەر کامێری تەلەفزیۆن دەکران. کاربەدەستانی ڕژیمی بە بڵاو کردنەوەی ئەو دادپێدانانەش، هەوڵیان دەدان لە دەرەوەی زیندان ئیرادەی تێکۆشان لە نێو گەلان دا تێکبشکێنن. گەورەترین شەپۆلی قەتڵوعام لە زیندانەکانی رژیمی ئیران و لە ڕۆژی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ ڕوویدا. لە ئاکامی ئەو شاڵاوەدا، بە گشتی نزیکەی ٥ هەزار گیراوی سیاسی کە زۆربەیان، بەندکراوی چەپ و شۆرشگێر و بەندکراوانی سەر بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بوون، لە زیندانەکانی ئێران دا کۆمەڵکووژ کران و تەرمەکانیان لە شوێنێک بە ناوی خاوەران لە نزیک تاران لە گۆڕی بە کۆمەڵ دا بەخاک سپێردراون.  
لە ساڵانی ١٣٧٠کانی هەتاویش دا، رژیمی کۆماری ئیسلامی بە هەمان شێوەیە زیندانەکانی کردبوو بە شوێنی لەناوبردن و تێکشکاندنی ئیرادەی گیراون. هاوتەریب لەگەڵ ئەوە هەوڵی دەدا لە ناو کۆمەڵگاش دا وتارێکی بەوشێوەیە سەردەست بکات کە ژەس ناتوانێ لە زیندان دا تێکۆشان بکات و هەر کەسێک کەوتە زیندان ئیدی لە لە پەلووپۆ کەوتووە و ئیرادەی لە دەستی خۆیدا نییە. هاوکات لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت دا هەوڵی دەدا سەرجەم بەرخۆدانەکان بێ واتا نیشان بدات و بە بانگەشەی "با بەندکراوان بۆ پاراستنی گیانیان واز لە بەرخۆدان بێنن" لە ڕاستی دا تەسلیم بوونی هەم بە سەر بەندکراوان لە ناو زیندانەکان و هەم بە سەر کۆمەڵگادا دادەسەپاند. ئەم هەوڵدانانەی کاربەدەستانی ڕژیمی بێ ئاکام بوو. هەرچۆن دەسپێکردنی تێکۆشانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک دەستێوەردانێک لە بێدەنگی ساڵانی ٧٠ کان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، دەسپێکردنی بەرخۆدانی گیراوانی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران لە ساڵانی کۆتایی ٨٠ کان دا، خاڵی کۆتایی لە بەرانبەر ئەو هەوڵە نگریسانە کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران دانا و بەندکراوانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئیهام وەرگرتن لە بەرخۆدانی گەورەی زیندانی ئامەد لە ساڵانی ١٩٨٠ کاندا گەورەترین بەرخۆدانیان لە مێژووی زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ١٣٨٨ هەتاوی بەڕێخست.
لە مانگی سیپتامبری ساڵی ٢٠٠٩ بەرانبەرلەگەڵ خەرمانانی ١٣٨٨ هەتاوی گیراوانی سیاسی هەموو گرتووخانەکانی ئێران بە پێشەنگایەتی گیراوانی دۆزی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە دژی ئەشکەنجە و گووشارەکان لە سەریان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. لە مێژووی ئێران دا هەتا ئەو کاتە بەرخۆدانێکی هێندە مەزن و سەرانسەری ڕووینەدابوو. لە سەرجەم زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارە مەزنەکانی ئێران و بە تایبەتی زیندانی ئێوین بۆ ماوەی ٤٨ ڕۆژ چالاکی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئەو چالاکییە مەزن و سەرانسەرییەی گیراوان جارێکی دیکە شکۆمەندیان بۆ کورتە باسێک سەبارەت مێژووی زیندان لە ئێران

لە مانگی سیپتامبری ساڵی ٢٠٠٩ بەرانبەرلەگەڵ خەرمانانی ١٣٨٨ هەتاوی گیراوانی سیاسی هەموو گرتووخانەکانی ئێران بە پێشەنگایەتی گیراوانی دۆزی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە دژی ئەشکەنجە و گووشارەکان لە سەریان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. لە مێژووی ئێران دا هەتا ئەو کاتە بەرخۆدانێکی هێندە مەزن و سەرانسەری ڕووینەدابوو. لە سەرجەم زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارە مەزنەکانی ئێران و بە تایبەتی زیندانی ئێوین بۆ ماوەی ٤٨ ڕۆژ چالاکی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئەو چالاکییە مەزن و سەرانسەرییەی گیراوان جارێکی دیکە شکۆمەندیان بۆ بەرخۆدان و تێکۆشان لە زیندانەکان دا گەڕاندەوە و ئەوەی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەلماند، ئەگەر ئەوان لە زیندان وەکوو کەرەستەیەک بۆ تێکشکاندنی گیراوانی سیاسی کەڵک وەردەگرن، لە بەرانبەر ئەوە گیراوانی سیاسیش زیندان دەکەن بە گۆڕەپانی تێکۆشان و لەوێوە وەرچەرخانە مەزنە کۆمەڵایەتییەکان بە رێ دەخەن. گیراوانی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٩ د ئەوەیان سەلماند کە نەک ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵکوو هیچ هێزێک ناتوانی ئیرادەی گیراوانی سیاسی بشکێنێ. لەو چوارچێوەیەدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکە گیراوانی سیاسی کورد لە هەموو زیندانەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی ٥٠ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت و داوای پەسەندکردنی مافەکانیان وەکوو بەندکراوای سیاسی دەکرد. یەکێک لەو خاڵانەی کە بەندکراوانی سیاسی داوای جێبەجێکردنی دەکەن، جیاکردنەوەیان لە بەندکراوانی تاوانبارانی کۆمەڵایەتییە. کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران هەموو کاتێک بە بانگەشەی بێ بنەمای نەبوونی "بەندکراوی سیاسی لە ئێران" مافی بەندکراوانی سیاسی بنپێ دەکەن و لە بەرانبەر ئەو بنپێکردنانە بەندکراوانی سیاسی زیندانەکانیان کردووە بە گۆڕەپانی تێکۆشان و هاوکات لەگەڵ ئەوەی داوای مافەکانی خۆیان دەکات، پشتیوانی لە هەموو بزووتنەوە و تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی زیندانیش  دەکەن. هەبوونی ئەم چالاکییە جارێکی دیکە ئەوە دەسەڵمێنێ، کە نەریتی بەرخۆدانی "خۆسرەو گوڵسورخییەکان، کاک فوئادەکان، مامۆستا فەرزادەکان ، فەرهاد وەکیلیەکان و شیرین عەلەم هولییەکان" حقیقەتێکە کە شەوزەنگی داگیرکاری و چەوساندنەوەی ڕژیمی ئێران ئەڕەوێنێتەوە و بەردەوامی ئەم نەریتە لە زیندان و لە دەرەوەی زیندان ڕووناک کەرەوەی ڕێگای تێکۆشانی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک و ژیانێکی ئازادە.بەرخۆدان و تێکۆشان لە زیندانەکان دا گەڕاندەوە و ئەوەی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەلماند، ئەگەر ئەوان لە زیندان وەکوو کەرەستەیەک بۆ تێکشکاندنی گیراوانی سیاسی کەڵک وەردەگرن، لە بەرانبەر ئەوە گیراوانی سیاسیش زیندان دەکەن بە گۆڕەپانی تێکۆشان و لەوێوە وەرچەرخانە مەزنە کۆمەڵایەتییەکان بە رێ دەخەن. گیراوانی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٩ د ئەوەیان سەلماند کە نەک ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵکوو هیچ هێزێک ناتوانی ئیرادەی گیراوانی سیاسی بشکێنێ. لەو چوارچێوەیەدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکە گیراوانی سیاسی کورد لە هەموو زیندانەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی ٥٠ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت و داوای پەسەندکردنی مافەکانیان وەکوو بەندکراوای سیاسی دەکرد. یەکێک لەو خاڵانەی کە بەندکراوانی سیاسی داوای جێبەجێکردنی دەکەن، جیاکردنەوەیان لە بەندکراوانی تاوانبارانی کۆمەڵایەتییە. کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران هەموو کاتێک بە بانگەشەی بێ بنەمای نەبوونی "بەندکراوی سیاسی لە ئێران" مافی بەندکراوانی سیاسی بنپێ دەکەن و لە بەرانبەر ئەو بنپێکردنانە بەندکراوانی سیاسی زیندانەکانیان کردووە بە گۆڕەپانی تێکۆشان و هاوکات لەگەڵ ئەوەی داوای مافەکانی خۆیان دەکات، پشتیوانی لە هەموو بزووتنەوە و تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی زیندانیش  دەکەن. هەبوونی ئەم چالاکییە جارێکی دیکە ئەوە دەسەڵمێنێ، کە نەریتی بەرخۆدانی "خۆسرەو گوڵسورخییەکان، کاک فوئادەکان، مامۆستا فەرزادەکان ، فەرهاد وەکیلیەکان و شیرین عەلەم هولییەکان" حقیقەتێکە کە شەوزەنگی داگیرکاری و چەوساندنەوەی ڕژیمی ئێران ئەڕەوێنێتەوە و بەردەوامی ئەم نەریتە لە زیندان و لە دەرەوەی زیندان ڕووناک کەرەوەی ڕێگای تێکۆشانی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک و ژیانێکی ئازادە.
م. س شوان مەریوان

Sunday, March 22, 2020

مردن

بێگومان مردن، ماڵئاوایی و کۆچ کردن، بە ئێش و ئازارە، لەمەدا هیچ شک و گومانێک نییە. هەموو مردنێکیش وەکوو یەک نییە. مردنی کەسێکی بە تەمەن لەگەڵ کەسێکی جەوان جیاوازی هەیە. مردنی کەسێک کە رۆڵێکی بەرجەستە و بەرچاوی لە پێشخستنی کۆمەڵگا هەیە، جیاوازتر لەگەڵ کەسێکی ئاسایی. مردنی ئەوانەی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن بە گشتی جیاوازە و بە تایبەتی مردن لە پێناو ژیان واتادارترین مردنە کە زۆربەی کات بە نەسینی جەوانان دەبێت.
ئەوەی دەمەوێ باسی بکەم، باسکردن لە خودی مردن-ە. چەند چرکەیەک بیری لێبکەوە، گەر مردن نەبێت، ژیان چی بەر سەر دێت. یووال نوح هەراری لە کتێبەکەی بە ناوی مرۆڤی ژیر لە بەشە کۆتاییەکانی دا باسی ئەوە دەکات کە لە داهاتوودا لە سایەی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی ڕێگا لە پیربوون دەگیرێت و مردن بۆ زەمانێکی نادیار دوادەخرێت. بەڵام ئەو مرۆڤەی کە ئیدی ترسی لە مردن لە تەمەنی ٧٠ یان ٨٠ ساڵی نییە، هەموو کاتێک لە ترس و دڵەڕاوکێی ئەوەدا دەژی کە نەهێڵی بە ڕووداوێک بمرێ. بۆ چەند چرکە خۆتان بخەنە شوێنی ئەو مرۆڤە بزانن؛ دەتوانن ئەو ژیانە تەحەموول بکەن. من بۆ خۆم ناتوانم و نامەوێ ئەو کەسە بم.
گەر مردن نەبێ، ژیان واتاییەکی دیکە دەگرێ. لە تەحەموولکردن نایە. ئەم دایکی گەردوونە بە هەڵبژاردنی سرووشتی خۆی (Natural Selection) بێهوودە خاڵی کۆتایی بۆ دانانەوە. گەر وا نەبێ، ژیانەکان لە کوێیوە دەست پێبکەنەوە.
ئەوەی مردنی زۆر نامۆ و ترسناک کردووە، داستانە میتولۆژیکەکانی ڕاهیبەکانە سومەرە. ئەو ڕاهیبانەی کە پێگە کۆمەڵایەتییەکەی خوداوەنەکانیان تێکدا و کۆشکی خوداکانیان پێ بەرز کردەوە. لەگەڵ ئەوەدا پاشا داپۆشراوە خوداکانیان کرد بە حاکمی موتلەقی دونیا و لە سایەی زەبری و زۆری ئەو پاشا داپۆشراوانەو هۆنیەنەوە ئەفسانەییەکانی ڕاهیبەکان، مردن بوو بەو دێوە نەخوازراوەی کە مرۆڤایەتی پێ دەستەمۆ کرا. مردن بوو بە کۆتایی داستانی خەونەکان و گۆڕەوشاری هەتاهەتایی. ڕاهیبەکان بە ڕێگای شۆشتنەوە مێشکی کۆیلەکان بەو داستانانەی دەیانهۆنییەوە و ئەو ترسەی لە مردن درووستیان دەکرد وایان کرد کە مرۆڤایەتی هەموو کاتێک بە حەسرەتی بەهەشتی ون بوو بێ. بەهەشتی ونبووش هەمان ئەو سیستەم کۆمەڵایەتیە بوو کە لە سایەی حوکمی خوداوەندانەی ژن- دایک دا بەڕێوە دەچوو. لەوێدا شتێک بە ناوی مردن نەبوو. چوونکە سرووشت و هەموو پێکهاتەکانی زیندوو بوون و گەر ڕۆح لە جەستەیەک دەردەچوو ئەوا لە جەستەیەکی دیکەدا و بە شێوەیەکی دیکە درێژەی بە ژیانی دەدا. بۆیە لە ڕاستیدا مردنی حەقیقی دابڕانی مرۆڤ لە سروشتی یەکەم (دایکی سروشت) و سروشتی دووهەم (کۆمەڵگا)یە. کە ماوەیەک بە سەر ئەم دابڕانەدا تێپەڕی هێدی هێدی نامۆبوون لەو ژیانە بە سەر ئاشنابوونەکەی دا زاڵ بوو و یادگاکانی لە بیرەوەری مرۆڤایەتیدا بوو بە حەسرەت.
ئێستا لە سەردەمێک دا دەژین کە مرۆڤایەتی بە گشتی زۆر بە دەگمەن بیرەوەی ژیان لە باوشی سروشتی لە بیر ماوە و لەوەش خراپتر لە سایەی ئێگۆیسمی لیبرالیسم دا مرۆڤ لە ژینگەی دووهەمی کە هەمان کۆمەڵگایە دابڕێندراوە و تاک و تەریک کەوتووتەوە. ئەم دۆخە زۆر نامۆی سرووشتی ئەو مرۆڤەیە کە زۆربەی هەر زۆری تەمەنی دوای شۆرشی ناسین لە ٧٠ هەزار ساڵ بەر لە ئێستاوە تا ئێستای تێدا بەسەر بردووە. ترس لە بێهێزی دا بە سەر مرۆڤدا زاڵ دەبێت و ئاساییە کە لە لاوازترین سەردەمی مرۆڤایەتیدا کە هەم لە سروشتی یەکەم کە دایکی سروشتە و هەم سروشتی دووهەم کە کۆمەڵگایە دابڕێندراوە، ئیدی لە مردن بترسێ. چوونکە ئەو ئیدی هیچ داهاتووییەکی نییە. مردن کۆتایی (من)ەکەی ئەوە و ئەم ترسە وادەکات کە مرۆڤ زۆر جار ئەوەی کە لایەقی نییە ئەنجام بدات.
لە کۆتایی، مردن بەشێکی گرینگی ژیانە کە واتا بە ژیان دەدات، مرۆڤێک کە مردنی لە بیرچووبێتەوە ناتوانێ چێژ لە خۆشگەربوون و خۆشویستن، چێژ لە سەما، گۆرانی، شێعر، هۆنراوە، تابلۆی هونەری و ڕۆمان و فیلمەکان ببینێ. ناتوانێ چێژ لە چرکەساتەکانی ژیان ببینی، ناتوانی چیژ لە بینینی گوڵی سوور وەرگرێ. لە ناو دڵەڕاوکێی فرکان فرکانی هەوڵدان بۆ قازانجە. ئەم ئەو بەڵایەیە کە ڕاهییەکانی سومەر بە سەر مرۆڤایەتییاندا هێناوە و ئێستا لە لایەن خاوەنەکانی شارستانی سومەری هاوچەرخ کە نوێنەرایەتییەکەی نیویورک دەیکات وەکوو کەرەستەیەک بە کاریگەری لە دژی مرۆڤایەت بەکار دەگیرێ. ئەگینا وەکوو پێشنیان گووتوویانە؛"مردن حەقە".
م. س شوان     ٢٠٢٠-٠٣-٢٣ 

Tuesday, March 3, 2020

چیرۆکی ئێش

ئیستاش دڵم لێئەدات کە وەکوو ئەو جارەکە، چەقۆیەک هەڵگرم و دیسان گۆشتەکەی بقڵیشێنم و تماشایان بکەم. بزانم ئەوە چییە کە بە ژێر پێستی قاچم، لە ناو گۆشتەکەی و لە ناو ئسقانەکانی دا دێت و دەچێ. بۆ ناهێڵی ئۆقرە بگرم. وا کاتژمێر سێی شەوی جێهێشت و خەریکە کوێر ئەبم بۆ خەو. بەڵام ئەم جارە دانەیەک نیین، لە چەند لاوە و بە چەند شێوەیەکی جیاواز هاوار دەکەن. هاوشێوەیی شەڕە قسەی خەڵکی ناو گوند. یەکێکیان ژنێکە کە بە دەنگێکی بەرز ئەقیژێنی. ئەوی دیکەیان پیاوێکی کەوتوە ناو ساڵە و، لە سەر ئەژنۆیەشم ئەوەی کە هەندێ لە سەر خۆیە، وەکوو کوڕێکی جەوان دێتە بەر چاوم. هەست کردن بە ئێشەکان، گۆڕدراوە وەکوو دەنگ دەکەونە بەر گوێم. دەنگی ئیشەکان دەبیسم و قسەکانیان تێکەڵاوە و وەکوو ژاوەژاو دێتە بەر گوێم و هیچی لێتێناگەم. کاتژمێر لە چواری بەیانی لاداوە. ئیدی ناتوانم گوێیان لێبگرم. لە نێوان خەو و بێداریدا بە جارێک جەستەم وەکوو گوندەکەمان هاتە بەرچاو کە سەرم، ماڵی خۆمانە کە ماڵی هەر بەرزی گوندەکەیە و بە سەر هەموو ماڵەکانی دیکەدا دەڕوانی. لە نێوان وەنەوزدانا جەستەی بوو بە گوندی خۆمم تماشا دەکرد. ئازاری سەرپێی ڕاستم، هەر کەمێک لە پەنجەکانی پێم  بەرەو سەرتر کە هێشتا نەگەیشتبێتە قولم، هاوشێوەی ژنەکە دەهاتە بەرچاو. ئازاری سەر کەشکەژنۆی ڕاستم وەکوو کوڕە جەوانەکە و ئەوەی شلکەی ڕانی چەپم وەکوو پیاوە ڕۆیشتووە ناو ساڵەکە دەهاتە پێش چاوم. ئێشەکانی قاچم ئەمشەو، کەسایەتییان بۆ خۆیان وەرگرتووە. سەرجەمیان وەکوو ئەوەی کردبێتیان سەر ماڵی خۆیان وا بوون. جا لەو حاڵەدا دەستیان بە شەڕە قسە کردبێ. لە بەر ئەوەی لە ژاوەژاوی قسەکانیان تێنەدەگەیشتم وەکوو پیشەی هەموو جارێکم، خوێندوەم بۆ قسەکانیان دەکردن و لە زەینی خۆما ئەمگووت؛ ئەوە هەموویان لە سەر ئەوە شەڕیان کە بۆ لە یەک کاتا بەربوونەتە لاقەکانم. هەرچۆن خەڵکی گوند لە سەر نۆبەبڕێ نۆرەئاو شەڕە قسە دەکەن و بە یەکدی دەڵێن؛ نۆرەی منە. ئەوانیش لە سەر ئەوەی ئەمشەو نۆرەی کامیانە لە لاقم دا بێ و بچێ و من هەستی پێبکەم، شەڕیان بوو. لە هەمووی خراپتر ئەمشەویش وەکوو شەوەکانی تر کە فانتۆمەکان زیاد ئەبن، دیسان ناهێڵین بخەوم. ئەمە چەندەمین شەوە کە ناهێڵین هەتا دونیا ڕووناک دەبێتەوە، وەنەوز بچێتە چاوم؟ نازانم. چوونکە حەسابم لە دەست دەرچووە. هەر ئاوەها بڕوات تەنیا یەک چارەم هەیە، ئەویش ئەوەیە وەکوو ساڵەکەی ئەو جار چەقۆکەیان بۆ هەڵگرم. وەکوو ئەو نیوەشەوەی کە بە دزییەوە لە چێشتخانەکە چەقۆیەکم دزی و سەر ئەژنۆی خۆم، ئەو شوێنەی کە ئێسقانەکەی هەست پێدەکەی، دایە بەر چەقۆ. بە درێژایی ٦- ٧ سانیتمیتر و قووڵییەکەی هەتا سەر ئێسقان، ئەژنۆی خۆمم بڕی. خوێن فیچقەی کرد. خوێن بە لاقمدا شۆڕ بوویەوە. تماشاییەکی ناو برینەکەم کرد. ئازارەکەم نەبینی. لەو وەختەی کە هەوڵم ئەدا بەر بە خۆێنڕۆیشتی زیاتر بگرم و برینەکەم ببەستم، لەوەی کە ئازارەکە تەواو نەبووبوو و نەمبینی بوو نارەحەت نەبووم. بەڵکوو هەستم بە دڵ فەرێحی دەکرد. 
م. س شوان - ٢٠٢٠/٠٣/٠٤
تێبینی: کورتەچیرۆکێکی ڕاستینی ژیانی منە.

Sunday, December 29, 2019

Ji Bo Bîranîna Nurheq Firat

Ji axa sar nepirse, navnîşanek min heye û ew jî li ba stêrka ye!
Di rûpelên bîranînan de, li salên dûr, li hembêza dayikamin, li vir li wir, li deşt û banîyen welêt, li her derê li te digerim hevalo. Te li kîderêyî kû xwe nîşan nadeyî? Dastana te li kî biprsîm? Li kîjan welêt, li kolanê kîjan bajarê, an jî rêçkê şûnpêyen te li kîjan şîvrê helgirim? Wan huzêrê kesk, awirên gerim, nêrînên meng kûda çûne, kû her çiqasî digerim te nabînim?
Ji vê şewa bi êş, 5 sal derbaz dibe. Ji vê çûyîna newext 5 demsala payîzê dibihurîn û hê jî em li bendê ne şîrîtê demê şûnda bizivire û qasidan nameyek te, nûçeyek te ji me re bînin. Hezar sal ji derbaz bibe, em li benda nîvîsek te ne. Li bendêne kû te behsa xewnên xwe, hêvîyen xwe û xumxuîna dilê xwe ji me re bikeyî. Têde behsa hemî wan peyîvan bikeyî kû li ber deriye du lêvan eliqîn û derneketin. Deriye dilê xwe ji me re vekeyî. Ji êvare jiwanek ber agirê gerîla dastanek ji bo me bahs bikeyî. Ji derketin ji welêt û carek din zivirina ber bi vê binivîsî. Westiyan, bêhndan, razan, şevbêdarî, birçîbûn, tîbûn û ji wan hemî wêdetir, behsa eşqê xwe ji bo me bikeyî.
Niha te li wirî. Li bilendahiye çiyaye Şengalê. Ji vê derê li deşta Musilê dinêrî û di heman demê de stêrkek agirîn li ezamanê welêtî. Niha tû li wirî û careek din û di serdemek din de, weke Dervêşek din ji deşta Heranê derketî û ji bo soz wateya xwe bibîne, ji bo kû carek din jiyan bê watedar kirin, ji bo kû dagîrkara dilşa nebin û ji bo kû agirê ocaxê Jin-dayika pîroz a vê nîştimanê netemire û neviyen zerdeştê kal azad bijîn, te canê xwe kiriye perjîn. Bûyî derman ji derdan re, devê birînan kevand, rê li serketina fermana 74 girt û bûyî Şehîdek azadiye.
- Em zarokên deşta Heranê ne Hevalo. Ewên kû ji bo şerefa azadiye, ger ne carek hezararan car Edulê fincanê qehwe ji ber destê me vegerîne, lê dîsa em ji soza xwe danakewîn û şûr û mertalan radikeyin û weke baye beze, di serdemek din de xwe digihênîn çiyaye Şengalê. Em zarokên deşta Heranê ne Keko, ewên kû tenê carek soz diden û berdêla vê ger can be jî jê veger tûneye. Ji ber kû em aşiqin. Li ba me eşiq heqîqete û heqîqet jiyanek azad e. Em bi felsefeya jiyana Apoyî mezin bûne, Ji ber vê ye nikarîn xwe li sîha dagîrkarî û tarîtiye bigrin. Hezaran sala xopana vê weleta cihê bezîna hespên suwarçakên Kûrdane û niha di vê serdemê de da 12 siwarîyan xwe bi ramana Pîrê Mezin gurçûpêç kirine, ji ber vê ye mizgîna hêviyek nû ne tenê ji bo Şengal û Kurdistanê, di heman demê ji tevahiya cîhanê re belav diken. Niha roj ji rojavaê vê nîştimanê ji cîhanê radibe. Niha tekoşîma azadî navê jiyana nû a Kurdane û pirtûka berxwedana wan a dîrokî tije ji dastana qehramanî ya bi hezaran Dervêş û Edûle ye. Ew Dervêşn kû bi sûnda mezin sond xwarin, ger Erd bighêjê Ezmanê, ew ji soza xwe venagerin, berdêlê vê çi dibe bila bibe, navek jiyanê heye û ew jî azadaî ye. Ji ber vê Ji axa sar nepirse, navnîşanek min heye ew jî li ba stêrka ye.
Heval Nurheq û hemî ew kesên kû pêşengî ji bo pêşeroja azad a gel kirine di dil de dijîn.
Ji bo bîranîna Heval Nurheq Firat ( Mustefa Kurt) kû roja 23 Kanûnê sala 2014 di berxwedana Şengalê de şehîd ket.

Şiwan Merîwan 2019-12-22

Wednesday, November 27, 2019

ئارمانج کەربۆران - حوسێن ئاکدۆغان

لە ڕواڵەتێک، لە نیگایەک، لە دڵەخورپەیەک، لە جۆش و خروشێک و لە پەیکەری بەرجەستەبووی "جوانی" وەکوو چەمک و فەلسەفەکەی دەگەڕێت، تماشای "ئارمانج" بکە.
لە واتا، لە ناوەڕک، لە سەرچاوە و کرۆکی ژیان ئەگەڕێی، وایە بەرجەستەبووەکەی "ئارمانج" بە هەموو هەیبەتی خۆییەوە لە بەرانبەرت ڕاوەستاوە.
شۆپداری حەقیقەتی، لە واقێعی تاڵی نامۆبوونی مرۆڤ لە خۆی، بێزاری و لە دەسپێکێک بۆ ڕێبواریەتی لە پێناو حەقیقەت وێڵی، وایە شوێنپێکانی "ئارمانج" هەڵگرە. بە دوای هەنگاوەکانی دا بڕۆ کە لە کەربۆرانەوە دەستپێدەکات و لە زانکۆی حقوقی ئیستانبووڵ تێدەپەڕێی بێ ئەوەی ئاوری لێبدەیتەوە، لە باڵکانەوە بە سەر یونان دا ئەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی یەکەمین پێهەڵگرتنەکانی مرۆڤایەتی و لەوێ "ئارمانج" لە جیلوەیی خوداوەند پرۆمتێوس دا لە بەرانبەر ڕاوەستاوە، بێ دوو دڵێ بێڵسەی ئاگرەکەی لێ وەرگر و سڵاوێک لە مەملەکەتی ئیلاهەکان و چیاکانی شوێنی باڵگرتنەوەی میتراییانەی مرۆڤ بکە و گوێی لە ئارمانج بگرە کە وەختێ باسی، ژیان، غەم، ئازار، حەسرەت، بیرەوەری، دایکی، ئازادی و عەشق و هەڵفرین دەکات.
ئارمانج، ئەی ڕۆڵە نەسرەوتووەکەی مەملەکەتی هەتاو و ئاگر، لە چاوی تۆدا، لە چاوی وەکوو دەریایی تۆدا، خواستی سەرجەم منداڵانی وڵاتەکەت بۆ ئازادی شەپۆلان ئەدات.
ئارمانج ئەی هەبوونی پیرۆزی هەموو سەردەمەکانی کوردستان، وایە جارێکی دیکە ساڵوەگەری باڵگرتنەوەت، هاتووەتەوە، بە غەمێکی قووڵ وشە بۆ ئەم دابڕانە بە ئازارە ئەهۆنمەوە. چەندە کڵۆڵم لە بەرانبەر هەبوونی بەرز و گەورەت دا. تۆ باسکردن و بە بیرهێنانەوەت ناوێ، هێندە گەورەیی کە وڵاتێک، جیهانێک و گەردوونێک یادەکانتی لە هەناوی خۆیدا هەلگرتووە، هاتووم خۆمت پێدا هەڵواسم. دەستەودامێنت ببم و بۆ تەسکینی ئازارەکانم و بۆ وەرگرتنی فەیز لە هەبوونی پڕبەرکەت، ڕەستە ڕێز بکەم و لەو وشە و ڕەستانەوەی بە دوای هارمۆنیککردنی ژیانی ستێرس ئاویی ئەم غوربەت دا بگەڕێم. ڕەستە و وشەکانم بکەم بەو پەنجەرەیەک کە لەوێوە لە ئارامی دەریایی هەبوونت بڕوانم و چاوەکانم پڕبکەم لە دڵنیایی، هێور ببمەوە و هەوڵدانەکان بۆ نەمری بە ئامانج بگات.
- ئارمانج کەربۆران (حوسێن ئاکدۆغان) لە ساڵی ٢٠١١ لە ٢٧ نوامبردا ئاسمانی بوو. ئارمانج کەربۆران و هەموو ئەوانەی پێشەنگایەتییان بۆ داهاتووی ئازادی گەل کردووە لەدڵدا دەژین.
م. س شوان ٢٨ی نوامبری ٢٠١٩

Friday, November 22, 2019

نامەیەک بۆ باوکم

خۆشەویستم بیرتم کردووە، تاسەی لەباوشگرتنتم کردووە. بیری بۆنتم کردووە، بیری جگەرەکێشانت، گۆڕانی گوتنت، ڕواڵەتی بەفراوی و نوورانیتم کردووە. هەتا ئەو پەڕی بیرکردن بیری خەوێکم سەر ڕانتم کردووە. ئەمڕۆ ٢٢ی نوامبر یەکەمین ساڵوەگەری کۆچی دواییتە و بەم بۆنەیەوە ئەم نامەیەمەت بۆ دەنووسم.

باوەکە گیان، جارانیش پێمگووتبووی، کەچی ئێستا لە هەموو وەختێک زیاتر بیری گووتنی خۆشتم گەرەکە بە دەنگێکی بەرز کردووە. هیچ کاتێک نێوانمان دابڕانی تێدا نەبووە، بیرلەوە دەکەمەوە کە بزانم چەندە لە یەکدی تۆراوین، بەڵام هێندەی نابینەوە کە شایانی باسکردن بێت، کەچی هەتا دڵت بخوازی کۆک بوون و پێکەوە بوون و، خۆشگەرەکبوون ئەدۆزمەوە کە باسی بکەم.
ژیان، هەمان ئەو چرکەساتانەیە کە لە بیرناچنەوە. لە دوێنێی ڕۆیشتوودا، بەقەد بێنەهایەت چرکەی تێدایە، بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەمیان لە لاپەڕەی دڵا تۆمار دەبن و لە بیرناچنەوە و ئەوانەش ئەو ساتانەیە کە خۆشەویستی لە لوتکەدا بووە، عەشق بووە و ڕەنجی تێدا بووە. گەرچی بۆ پێچەوانەکەشی وایە. دابڕانەکان، تۆرانەکان و ئەو ساتانەی کە ژیان هەوری غەم سێبەری لە سەر درووست دەکات لە بەرناچنەوە، بەڵام مرۆڤ هەموو کاتێک هەوڵدەدات ئەو چرکەساتانە لە ئەنباری پشتەوەی خەزانەی مێشیکدا کەڵەکە بکات و بە بیری خۆی نەهێنێتەوە بەو شێوەیە ناوی ژیانیان لە سەرلاببات و لە بیریان بباتەوە. کەچی هەموو کاتێک چرکە خۆشەکان بە بیر دێنێتەوە و دووبارە و دووبارە زیندوویان دەکاتەوە. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانم بڵێم تۆ ئەو کەسەی کە زۆرترین بیرەوەییە خۆشەکانی سەردەمی منداڵی منی لەگەڵ تۆمار بووە. سەروبەر هەژدە ساڵ پێکەوە بووین. لەو ڕۆژەوەی لە دایکبووم هەتا سەرەتای هەژدە ساڵیم کە لە یەکدی دابڕانین. لەو ساڵانەدا پێکەوە ڕەنجمان کێشا، پێکەوە گەرمامان بوو، پێکەوە سەرمامان بوو، پێکەنین و جاروباریش غەمگین بووین. نێوانمان هەتا بڵێی خۆشی تێدابوو، جاروباریش ناکۆکی و لەیەک زیزبوون هەبوو.
باوەکەگیان، من لە هەموو کەسێک زیاتر، لە تۆ ئەچم. کە چاوم کردووەتەوە هەتا ئێستاش هەوڵ ئەدەم وەکوو تۆ بم. کاتێک تەمەنم ژێر ١٢ ساڵ و دەورووبەری ئەو ساڵانەم بوو، ئێواران کە دەگەڕاینەوە بۆ ماڵ، لەگەڵ ئەوەی زەحمەت بوو، هەوڵم ئەدا پام بنێمە شوێنپێکانی تۆ. وەکوو دیمەنێکی ویدئۆی تۆمارکراو ئێستاش لە پێش چاومە کە لە ناو بەفر، قوڕوچڵپاو یان لەناو تەپۆتۆزی هاوین دەستت دەخستە پشتەوە و منیش لە دواوە بێ ئەوەی ئاگات لێم بێ، هەوڵم ئەدا هەنگاوەکانم بە پێی هەنگاوەکانت ڕێکبخەم.
باوەکەگیان من، شوانی لە تۆوە فێر بووم. جووتکردن، کەرەنتووکێشان، دروێنەکردن و سواڵەگرتن لە تۆوە فیرم بووم. تۆ بووی کە ترسی منت لە تاریکی شکاند. لە بیرتە کاتێ زانیت لە تاریکی ئەترسم، بێ ئەوەی بهێڵی بزانم شەوان لەگەڵ خۆت منت بۆ ئاودێران دەبردە سەر مەزرا. یەکەم شەو تەنیا چاییم بۆ ساز کردی و ئاگرێکم کردبووە و هەر لە ترسی تاریکی دارم دەخستە سەری و تۆش لەو پەڕی مەزراکەوە جاروبار بانگت دەکرد؛ باوکەگیان! دووهەم جار کاتێ هاتی بۆ چایی خواردنەوەی منت ناردە سەر بنەوانەکەی سەر مەزرا و شەوەکانی دیکە دوورتر و دوورترت ناردم و بەو شێوەی ترس لە تاریکی لە وجودم دا نەما. لە وەزری دروێنەدا، هەموو کاتێک دەتگووت با دەستت پوخت و خاوێن بێت. دروێنەکەر دەبێت گوڵێک گەنم لە داوەی خۆی بەجێنەهێڵێ. چۆنیەتی داس گرتن و سوواڵەگرتنت فێرکردم. لە کارکردنت دا قەد وا ماندوومانت نەدەکرد کە هەست بە هیلاکی بکەین. بەر لەوی گەرم ببێت بڕێک کارمان دەکرد و کە گەرم دەبوو، لە سێبەر دەحەواینەوە و دواتر لە فێنکایی ئێوارە دیسان دەستمان پێدەکردەوە. یەکێک لە جوانترین دیمەنەکان کە قەد لە بیرم ناچێتەوە ئەو ئێوارانە بوو کە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ ڕوویدەدا. پێکەوە سواری کەرەکەمان دەبووین، تۆ لە پێشەوە و من لە داوە باوەشم پێدا دەکردی و تۆش بە دەنێکی هێمن و نزم دەست بە سیاچەمان و هۆرەگووتن دەکرد. لە بەر ئەوەی پیشەوەم نەدەبینی و بە لای چەپ یان ڕاستا ملم بادابووە، تەنیا دیمەنی دار و دۆڵ و یاڵی دەورووبەری ڕێگاکانم دەبینی. تۆ گۆڕانیت دەگووت؛ منیش بێدەنگ تماشای دیمەنی جوانی (هەردی گوندی چۆڕ-ی مەریوان)م دەکرد. من لە بەر گۆرانییەکانت، هۆرە و سیاچەمانەکات چاوم کردەوە و پێم هەڵگرت. بۆیە ئەو دوو سێ جارەی کە لە قوتابخانە درکرام، تەنیا لە سەر گۆرانی گوتن و هەڵپەرکێ بوو. لاساییکردنەوەت بوو بە عادەتم. لە بەر ئەوە ئێستاش هەر وەختێ گۆرانی ناڵێم، ئەو وەختانەیە کە یان نەخۆشم یان زۆر هەست بە ئازار دەکەم. ئەگینا، لە ماڵ، لە دەرەوە، لە سەر کار و تەنانەت بە ڕێگادا، جاروبار بە دەنگێکی نزمیش بێت، لە بەر خۆمەوە هەر گۆرانی دەڵێم.
باوکە گیان، من هەتا ئێستاش نازانم بۆچی هەتا لە ماڵەوە بووم نەمدەتوانێ لە پیش تۆ گۆرانی بێژم، یان جگەرە بکێشم. لەو باوەڕەدام ئاگات لێبوو کە هەم گۆرانیم دەگووت و هەم جگەرەم دەکێشا. لەم ساڵانەی دوایی یەکێک لە ئاواتەکانم ئەوە بوو، لات دانیشم و جگەرەیەکت لەگەڵ بکیشم. دووکەڵەکەی وەکوو ئەو بەیانییانەی لە بەر سۆبەی ماڵەوە جگەرەت دەکێشا و دەبوو بە هەور بە سەر سەرمانەوە. ئێستا ئاواتەخوازم  ئەو دووکەڵانە ببێت بە هەورێک بۆ ئاسمانی ئەم چاوە کزرانەم و دابکات. بارانێک ببارێنێ، با لە دوای ساڵێک لە کۆچی دواییت دڵێک پڕ بۆت بگریم. ئەو بوغزەی وەکوو گرێیەک لە سەر دڵمی گرتووە، بەر ببێت و تاوێک بە پڕ بە دڵم بتلاوێنمەوە و گۆرانی گیراناویت بۆ بڵێم.
باوەکە گیان، لە دوای ئەوەی لە ماڵ دەرکەوتم  لە شەش مانگی سەرەتایی برینداریم دا لە بەر ئێش دەگریام. لە بیرمە دوایین جار کە هاتی بۆ لام بۆ سلێمانی، بەر لەوەی بکەویتە ناو ماڵەکەمان، من دەگریام. کە هەڤاڵان گوتیان باوکت هات، ئیدی گریانەکەم تەواو بوو و دەموچاوم خاوێن کردەوە بۆ ئەوەی تۆ نەزانی من چەندە ئازارم هەبوو و گریابووم. هەڤاڵان عەجایەبیان لێدەهات، بەڵام ئەوان ئاگایان لە پەیوەندی نێوانمان نەبوو. من منداڵە بچووکەکەی باوکی خۆم بووم. ئەو منداڵەی کە بە نازی ئەوە سەرجەم منداڵی تێپەری.
باوەکە گیان، هەموو عومرم بۆت بنووسم، بە بیرت بێنمەوە، گۆرانیت بۆ بڵێم هەر قەربووی هەموو ئەو ماچانە، سەرجەم ئەو خۆشگەرەکبوونانە، گشت ئەو لە ئامێزگرتنانە و گەورەیی ئێوە ناکاتەوە. ئێوە چەتری سەر سەرم بوون. لە سایەی ئێوەدا هەستم بە حەسانەوە و ئاسایش دەکرد. هەموو جارێک کە لە خوارەوە لە ئێوەم تماشا دەکرد، لە دڵی خۆما دەمگووت، ئاخری منیش دەبم بە پیاوێک وەکوو ئەو پیاوەی سێبەری لە سەر سەرمە. بەلام باوکە گیان، من گەورە نەبووم. هەتا ئێستاش هەر گەورە نەبووم. هەر لە خوارەوە لە ئێوە تماشا دەکەم.  ڕیشم دەرهات، سمێلیش هاتووە، بەڵام هەر نەبووم بە پیاو. لە سەردەم نامۆبوونی هەر گەورەیی مرۆڤ لە خۆی، بەختەوەرم کە گەورەنەبووم و هێشتا هەر لە خوارەوە لە ئێوە تماشا دەکەم. ئێوە مونومێنتی جوانی، بەختەوەری، دڵپاکی، دەستپاکی و سەخاوەتمەندین بۆ من. لە هەموو تەمەنم دا نەمبینی و نەمدیت یەکجار حەسوودی بەکەس بکەن. کە ئێستا بیری لێدەکەمەوە، ئەوەی کە وەکوو ئێوە حەسوود نیم، لە گەورەیی ئەو بەختەوەرییە کە بۆ منتان بەجێهێشت.
باوەکە گیان؛ گەرچی کورێکی باش نەبووم بۆ ئێوە، بەڵام نەبووم بە هۆی سەرکزی ئێوە. سەرجەم ئێش و ئازارەکانم لە ئێوە شاردەوە بۆئەوەی کە ڕۆیشتنە ناو خەڵکی سەرتان بەرز بگرن و بڵێن؛ یارۆ کوری منە. بەڵام لە بەر هەموو ئەو بانگهێشتکردنانەت بۆ ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران، شەرمەزارم. هەموو جارێک کە بانگیان دەکردی و ئازارییان دەدایت، دوایی نەدەتوانی لە تەلەفۆنا لەگەڵم قسە بکەی، بوون بە گرێ بۆ من و ئازارم دەدەن. لە سەر هەر وشەیەک کە قسەم کردووە لەگەڵت و هەموویان تەنیا ئەحواڵپرسی بوون، لێپرسینەوەیان لێدەکردی، بۆیە ئیدی لە جێگای قسە کردن تەنیا گۆرانیت بۆ دەگووتم. هەر کە دەمگووت ئەلۆ، هۆرە و سیاچەمانەکانی تۆ دەستی پێدەکرد. من چۆن باسی هەموو ئەو ساتانە بکەم. کامە وشە بدۆزمەوە کە دەربڕی سەرجەم ئەو هەست و بەختەوەریانەم بێت. لە دوای ١٠ ساڵ دووری کاتێک کە نەخۆش بوویت و نەدەتوانی قسە بکەی، ئاخری پێم بە سەر دڵی خۆما نا و گۆرانیم بۆ گووتی. ئێستا لە بەر ئەوە زۆر دڵخۆشم و، بەختەوەرم بەو چرکە ساتە. وەکوو پرشنێگێک لە سەرانسەری مێژووما تۆمار و کە دێتەوە بیرتم هەستێکی خۆش سەرجەم جەستەم دادەگرێ.
باوەکە گیان، لە بەر هەموو ئەو وشە جوانانەی ڕێزت کرد و لە بەر سەرجەم ساتەکانی ژیانت، لە بەر هەبوونی پڕبەرەکەت و جوانت هەزاران جار سپاس. سپاس بۆ ئەوەی هەیی، سپاس بۆ ئەوەی لەگەڵمای، سپاس بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکانت دڵگەرمی ژیانمە.
باوکە گیان، دیمەنی جوانی کۆساڵان لە تۆ دەچێ. دیمەنی هەورامانی تەخت وەکوو باڵای بەرزی تۆیە. تۆ ئاوێتەی دیمەنی جوانی قەلەبەرد و مەریوان و داروبەردەکانی هەورامانی. لە ناو ئاوازی سیاچەمانەدا جلوەت دەبینم. هۆرەییەکی ئاهووراییت. لە هەر لایەوەکەوە تماشات دەکەم، وەکوو شاهۆ بەرزی، وەکوو زرێبار ڕازاوەیی. وەکوو داڵانی جوانی، لە بەرزی قەلەبەرد دەچی. لەناو پێچاوپێچی سیروانایی. لەگەڵ بارانی بەهاران دەباریتە سەر دیمەنی جوانی قەڵاشەیان. شەماڵی لە دوانیوەڕی خەرمانهەڵگرتنا. بەرەکەتی زەویی گەنمی. ئەمشانەوشانی چنارەکانی لای جۆگەکەی هەڕگەڕەشە لە تۆ ئەچی کە ئێوارە باتدەدایەوە بۆ ماڵ.
باوکە گیان، لە دوێنێم دای، لە ئێستام دای و لە بەیانیم دای. هەتا ئەو کاتەی دڵم لێبدات، ڕیتمی دڵەخورپەکانم بە پێی بەزمێکی چەپڵەی گۆرانییەکانی تۆ ڕێکدەخەم. ئەی سیاچەمانەکەم. ئەی باڵگرتنەوە میتراییانەکەم. ئەی هۆری ڕووناکی ژیانم. ئەی هومی هەموو ساتەکانی ستایشکردنم. کۆچی دواییت لە بەرەبەری زستانێکی سپی وەکوو سەروپڕچی خۆتت، نیشانەی ژیانی سرووشتیانەت بوو. گەرچی لە دوایین ساتەکانی هاوینی ژیانت دەستی منت گرت، بەڵام سێبەری پاییزانەی تەمەنی پڕبەرەکەت، ساباتێکی بەهارانی ژیانی منە. خۆشتم گەرەکە ئەی بەرجەستەبوویی سیاچەمانەی ژیانم.
م . س شوان ٢٢ی نوامبری ٢٠١٩

لە کۆتاییدا ئەم چەمە خرۆشانەی کە ناوی ژیانە لە دڵتایی "هیچ" دا ئارام ئەگرێ و لە دوای ئەوەی ئیدی نە دوێنێک، نە ئەمڕؤییەک و نە بەیان...